میا لیند ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری
فره‌زمانه. کارین بروبێک به‌ڕیوه‌به‌ری
سه‌نته‌ری فره‌زمانه له شاری ڤێسته‌رۆس
خۆی خانه‌نشین ده‌کات و میا لیند که ئێستا
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ره له سه‌ره‌تای ساڵی
خوێندنه‌وه ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری
فره‌زمانه.
له سه‌نته‌ری فره‌زمانه له شاری ڤێسته‌رۆس نزیکه‌ی سه‌دوبیست مامۆستا
کارده‌که‌ن، له‌وانه هه‌شتا مامۆستای زمانی دایک و چل مامۆستای
زمانی سویدی. سه‌نته‌ری فره‌زمانه زیاد له دووهه‌زار و دووسه‌د قوتابی
زمانی دایک ی هه‌یه که به چل زمانی جیاواز ده‌خوێنن. له‌وانه نزیکه‌ی
پێنج سه‌د قوتابی کوردن و ده مامۆستای کورد له‌وێ کارده‌که‌ن. زیاد له
دووسه‌د قوتابی تازه‌هاتوو بۆ سوید له سه‌نته‌ری فره‌زمانه له پۆله‌کانی
ئاماده‌کاری زمانی سویدی ده‌خوێنن و پاشان ده‌چنه قوتابخانه‌ی ئاسایی.




