
قوتابی ئاماده‌یی لاوین ئه‌مین بابه‌تێکی له‌سه‌ر مێژووی پێڵاو
پێشکه‌شکرد.
پێڵاو له سه‌ره‌تاوه بۆ پاراستنی پێ به‌کار هاتوه، تا وایلێهاتوه که ئێستا بۆ
جوانی له‌پێ ده‌کرێت.
یه‌که‌م پێڵاوی ده‌ستکرد له ئه‌مریکا دۆزراوه‌ته‌وه و 9000 ساڵ له‌مه‌وپێش
دروست کراوه. له سه‌ره‌تاوه پێڵاو ته‌نها له‌چه‌رم دروست کرابوو به‌س بۆ
ئه‌وه‌ی پێیان له به‌رد و سه‌رما بپار‌ێزن.
پێڵاو له کورده‌واریدا
له کورده‌واریدا چیرۆکێک هه‌یه به چیرۆکی(پێڵاوه‌کانی
ئه‌حه‌ی که‌ڕنو) ناوی ده‌رکردووه.
كه‌وش به‌مانای پێلاو، جۆرێکه که پیاوه پیره‌کان له‌پێی ده‌که‌ن.
کاڵه و پێتاو جۆرێکه بۆ ناو به‌فر به‌کاردێت.
کڵاش جۆرێکی که‌ی پێڵاوه به ده‌ست دروست ده‌کرێت، به زۆری له ناوچه‌ی
هه‌ورامان. پانیبه‌رز پێڵاوی ژنانه.
جۆره‌کانی پێڵاو
له کۆنا پێلاوی پیاوان و ژنان نه‌بوو به‌س ئه‌مڕۆ پێڵاوی ژنان و پیاوان
جیاوازن، جۆره‌کانیش زۆرن.
ئه‌مڕۆ هه‌مو جۆره پێڵاوێک هه‌یه، پێلاوی ته‌خته، پێڵاوی راکردن، هی
ئشکردن، هی ناوماڵ،هی پاژنه‌به‌رز و زۆری تریش. نه‌غلهیش جۆره پێڵاوێکه،
جۆره‌کانیشی زۆره، هی سووک، هی نزم، هی پلاستیک و هی ته‌خته‌ش.
دروستکردنی پێڵاو
پێڵاو که‌م له وڵاته‌کانی ئه‌وروپا ده‌کرێ، به تایبه‌تی له وڵاته هه‌ژاره‌کانی
خواره‌وه دروست ده‌کرێ. هه‌موو پێڵاوێک ناوکه‌فێک و بنێکی هه‌یه. هه‌ندێ
پێڵاویش پاژنه‌ی هه‌یه، به تایبه‌تی هی ژنان. بێجگه له‌م شتانه هه‌موو
پێڵاوێک فۆرم و ڕه‌نگی خۆی هه‌یه. ئه‌مڕۆ پێڵاو ته‌نها له ته‌خته ناکرێ،
پێویسیتی خه‌ڵک جیاوازه. پێڵاوی ئه‌مرۆ له پلاستیک، له قوماش و هه‌ندێ
جاریش له پێستی ئاژه‌ڵ دروست ده‌کرێ. ئه‌م نه‌وعه پێڵاوانه‌شه که خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ.






