
قوتابی ئاماده‌یی شڤان ڕه‌شید باسێکی له‌سه‌ر سیستێمی پاشایه‌تی له وڵاتی
سوید ، پێشکه‌شکرد. قوتابی ساوێن حه‌یده‌ر باسێکی له‌سه‌ر منداڵ و کارکردن
پێشکه‌شکرد. شڤان له‌سه‌ر ڕۆڵ و کاری پاشای سوید چه‌ند پرسیارێکی ئاراسته‌ی
قوتابییان کرد و پاشان باسی ئه‌و ڕاپرسییانه و لێکۆڵینه‌وانه‌ی کرد که له‌سه‌ر
سیستێمی پاشایه‌تی له سوید کراون و به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ویست و
خواستی خه‌ڵکی سوید بۆ مانه‌وه و لابردنی سیستێمی پاشایه‌تی کرد.
ئه‌و پرسانه‌ی له‌سه‌ر شوکردنی شازاده ڤیکتۆریا و پاره‌ی تێچوون و خه‌رجی
زه‌ماوه‌نده‌که‌ی و بیروڕای خه‌ڵکی سوید.

قوتابی ساوێن بابه‌تێکی زۆر هه‌ستیاری له‌سه‌ر کارکردنی منداڵ و برسییه‌تی
پێشکه‌شکرد و به نیشاندانی وێنه هه‌ستی قوتابییانی ده‌جووڵاند و داوای ده‌کرد
که ئه‌و وێنانه چ جۆره پرسیارێک له لا‌یان دروست ده‌کات.
له ناویاندا ده‌ژین و نایان بینین.
تێر ئاگای له برسی نییه.








