ماڵپه‌رِی "ئامازۆن" ناونیشانی (1001)
كتێبی بڵاو كردۆته‌وه و جه‌ختی له سه‌ر
گرنگی ئه‌و كتێبانه و خوێندنه‌وه‌یان به‌ر
له مردن كردووه. به گوێره‌ی هه‌واڵی
"رۆیته‌رز"، ماڵپه‌رِی "ئامازۆن" به پێشنیاری (20) ره‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی لیستێك له (1001) كتێبی گرنگی بلاو كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه، خوێندنی ئه‌و كتێبانه به‌ر له مردن زۆر پێویسته. ئه‌و لیسته كه له چوارچێوه‌ی كتێبێكدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌رِای ئاماژه پێدان به ناونیشانی ئه‌و كتێبانه و نووسه‌ره‌كانیان، ئاماژه‌ی به هۆكاری گرنگی ئه‌و كتێبانه داوه و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه بۆ به‌ر له مردن ده‌بێت بخوێندرێنه‌وه. له‌و كتێبانه‌ش كه له لیسته‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێدراوه، ده‌توانین ئاماژه به كتێبه‌كانی "به‌سه‌رهاتی سه‌رسۆرهێنه‌ری سه‌گێك له شه‌و" له نووسینی "مایك هادوون"، "هیچ كات جیم مه‌هێله" له نووسینی "گورو"، "شه‌یتان و خاتوو پریم" له نووسینی "پائۆلۆ كۆئیلۆ"، "ئاگادار نه‌بوون" له نووسینی "میلان كۆندرا"، "تیمبۆكتۆ" له نووسینی "پۆل ستێر"، "كاتژمێره‌كان" له نووسینی "مایكل كانینگهام"، "ورۆنیكا برِیار ده‌دات بمرێت" له نووسینی "پائۆلۆ كۆئیلۆ"، "بیره‌وه‌رییه‌كانی یه‌ك گیشا" له نووسینی "ئارتور گلدێن"، "جاز" له نوسینی "تۆنی مۆریسۆن"، "سه‌د ساڵ ته‌نیایی" له نووسینی "گابریه‌ل گارسیا ماركیز"، "عه‌شق له ساڵ‌كانی نه‌خۆشی" له نووسینی "گابریه‌ل گارسیا ماركیز"، "شه‌رم" له نووسینی "سه‌لمان رۆشدی"، "ئاپریلی شكاو" له نووسینی "ئێسماعیل كاداره"، "سۆلا" له نووسینی "تۆنی مۆریسۆن"، "مشك و پشیله" له نووسینی "گۆنتر گراس"، "هه‌موو شتێك له‌ناو ده‌چێت" له نووسینی "چینوا ئاچه‌په"، "نهێنی به‌رێز ریپلی" له نووسینی "پاتریشیا های سمیت"، "ئه‌مه‌ریكای ئارام" له نووسینی "گراهام گرین"، "پیره‌مێرد و ده‌ریا" له نووسینی "ئێرنێست هه‌مینگوای"، "مه‌سیح هیچ كات ناگاته ئێره" له نووسینی "كارلۆ رای"، "دایك" له نووسینی "ماكسیم گۆركی" و...هتد بده‌ین. جگه له‌وه‌ی ئه‌و ماڵپه‌رِه ئاماژه‌ی به (1001) كتێب داوه كه به‌ر له مردن ده‌بێت بخوێندرێنه‌وه، به هه‌مان شێوه‌ی لیستێكی له (1001) فیلم، موزیك، تابلۆی شێوه‌كاری و...هتد بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌وان داوه، بۆ نمونه (1001) فیلمی سینه‌مایی كه به‌ر له مردن ده‌بێت ببینرێن، (1001) موزیك كه به‌ر له مردن ده‌بێت ببیسرێن، (1001) تابلۆی شێوه‌كاری كه به‌ر له‌مردن ده‌بێت ببینرێن و




