ئا: ژیر ڕه‌شان . له ئاوێنه‌وه وه‌رگیراوه.
زۆربه‌ی ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ی که له گه‌ڵ
سینه‌ماکارو ده‌رهێنه‌ری به‌ناو بانگی کورد
به‌همه‌نی قوبادی ده‌کرێن، له‌باره‌ی کاری
نوێی‌و هه‌ندێ پرسیاری ستانداردن. ئه‌و
به‌پێکه‌نینه‌وه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م
چاوپێکه‌وتنه‌دا وتی: "ئه‌گه‌ر بۆ پرسیاری ستاندارد هاتوویت باشتره بچیته
سه‌ر مڵپه‌ره ئه‌لیکترۆنییه‌که‌م. له‌وێ چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکم داناوه به‌دڵی خۆت چاوپێکه‌وتنێکی تازه‌ی لێ‌دروست که" به‌ڵام له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا قوبادی جودایه. ئه‌مجاره باسی ژیانی منداڵی‌و یه‌که‌مین ساته‌کانی ژیانی ده‌کات که ئاشنای جیهانی سینه‌ما بوو. ئه‌و باس له‌ژیانی دڵداری‌و خۆشه‌ویستی ئێستای خاتوو ڕۆکسانا سه‌بری ده‌کات. به‌همه‌نی قوبادی ئه‌مجاره دڵی خۆی بۆ خوێنه‌ر کرده‌وه. جودا له‌جاره‌کانی دیکه. به‌همه‌نی قوبادی له‌و بڕوایه‌دایه که له نێوان یه‌که‌مین کورته فلیمی خۆی، گوڵباجی (1990)، که له‌کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌رکراوه‌و ئێستا گۆڕانکارییه‌کی زۆر هاتووه به‌سه‌ر سینه‌مای کوردی‌دا. وه‌ک خۆێ ده‌ڵێت "هه‌ر له‌کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ئێستا پێنجسه‌د گه‌نجی کورد هه‌یه که خۆیان به‌کاری سینه‌ماییه‌وه خه‌ریکن‌و به‌هیواین ڕۆژێک له‌ڕۆژان کارێک به‌رهه‌م بهێنن. ئێستا شتێک داهاتووه به‌ناو سینه‌مای کوردی‌دا به‌ڵام بێ دایکه. ئێستا ئاوا گاڵکۆڵکێ ده‌کات، هه‌رچ که‌س ده‌توانێت پارویه‌ک بکات به‌ده‌میه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌س نییه له‌کوردستان کۆمه‌ک به‌م کاره بکات. ئه‌مه حه‌قیقه‌تێکه" . به‌ڕای قوبادی له‌کوردستان پاره‌یه‌کی زۆر ده‌به‌خشرێته‌وه به‌ناوی که‌لتووری کوردییه‌وه. وه‌ک قوبادی خۆی ده‌ڵێت "ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه ئێخه‌ی ئه‌و که‌سانه بگیرێت که ئه‌م پاره‌یه به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن". به‌ڵام داخۆ هه‌ر پاره‌یه که ڕێگرێکه بۆ پێشنه‌که‌وتنی سینه‌مای کوردی؟ "نه‌خێر"، قوبادی ده‌ڵێت. "مه‌به‌ستم له‌پاره لێره‌دا سه‌رمایه‌یه. سه‌رمایه‌یه‌ک بۆ دروستکردنی زانکۆیه‌کی تایبه‌ت بۆ سینه‌ما، ده‌رکردنی کتێب‌و په‌ره‌پێدانی فیستیڤاڵی سینه‌مایی. پاره لێره‌دا ته‌نها پاره‌دان نییه به‌ئه‌کته‌رو سینه‌ماکار. ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌ده‌ستمان هێناوه له‌سینه‌مای کوردییدا له‌وانه‌یه 1% بێت. هێشتا زۆرمان ماوه." په‌نجه‌ره‌کان سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی که قوبادی هه‌یه‌تی له‌دۆخی سینه‌مای کوردی، به‌ڵام بێ‌ئومێد نییه له‌ئه‌فێکتی کاره‌کانی. "کاری من په‌نجه‌ره دروست کردنه که له‌گۆشه‌یه‌کی تره‌وه جیهان ئێمه‌ی کورد ببینێت. من به‌فلیمه‌کانم ته‌نها ده‌مه‌وێت مه‌سیجێک بنێرم. به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌دروست کردنی ئه‌م (په‌نجه‌رانه) چونکێکم باردودۆخه‌که ئه‌و پاڵه‌م پێوه‌ده‌نێت. بۆ نموونه له‌نێوان ساڵی 2004 کاتێک که (کیسه‌ڵه‌کان ده‌فڕن)م ده‌رکردو ئێستا هیچ نه‌گۆڕاوه له‌نه‌هامه‌تی ئه‌و منداڵانه‌ی که له‌سه‌ر سنوور ده‌ژین. له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌ردانی هه‌مان شوێنم کرد، هه‌موو شته‌کان هه‌ر وه‌ک پێنج ساڵ له‌مه‌وپێش بوون". که‌واته بۆ کوردێک که له‌ژێر ڕکێفی ڕژێمی ئێرانی تا ساڵی 2000یش فلیمی ده‌رده‌کرد، چۆن توانی ئه‌و په‌نجه‌رانه ئاوا بکاته‌وه تاوه‌کو جیهان ئێمه‌ی کوردی لێوه ببینێت؟ قوبادی به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه ده‌ڵێت "به‌زه‌حمه‌ت توانیم. من به‌ده‌م پێکه‌نینی خۆم‌و به‌هێمنی خۆم توانیم (ساتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان) به‌رهه‌مبهێنم له‌ساڵی 2000دا. دژایه‌تی ڕژێمم نه‌کرد. به‌کوردییه‌که‌ی به‌لۆکه سه‌رم بڕین! ڕاسته که باشترین وێنه‌گری سینه‌مایی‌و ئه‌کته‌ری ئێران کوردن، به‌ڵام مرۆڤ ده‌بێت ئه‌وه بزانێت که ڕژێمی ئێران قه‌ت بایه‌خی به‌سینه‌مای کوردی نه‌داوه. له‌هه‌موو کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات په‌یمانگایه‌ک نییه بۆ کاری سینه‌مایی". که‌واته تاوه‌کو دژایه‌تی ڕژێمی ئێران نه‌که‌یت ده‌توانیت ئیش بکه‌یت؟ "نا، من له‌ده‌ستیان ده‌رچووم. (ساتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان) له‌کاتێکدا بوو که سه‌د ساڵ به‌سه‌ر سینه‌مای جیهاندا تێپه‌ڕ ببوو. ئه‌وان نه‌یانهێشتووه کورد به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت. به‌ڵام بۆچی دوای سه‌د ساڵ فلیمێکی کوردی به‌رهه‌م بهێنرێت؟ بۆ پێشتر نه‌کرا؟ من ناڵێم که‌سێکی زۆر گرنگم که ئه‌م کاره‌م کردووه. به‌حه‌قیقه‌ت کرێکاریمان کردووه تاوه‌کو فلیمێکمان درووست کردووه. سینه‌مای کوردی پیری کردم، به‌ڵام ئفتیخاری پێوه ده‌که‌م. وه‌زیفه‌ی منه ئه‌م کاره بکه‌م، پێویستی به ده‌ستخۆشی نییه". منداڵی قوبادی ده‌ڵێت مرۆڤ له‌ووڵاتێکی وه‌ک ئێران به‌منداڵیش " مه‌زڵوومه". داخۆ بۆیه منداڵ له‌فلیمه‌کانی ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینن؟ قوبادی: "هه‌موو کاره‌کته‌ره منداڵه‌کانی فلیمه‌کانم شتێکی منداڵی خۆمی تێدا ده‌بینم. وه‌ک ئاگرین بووم له(کیسه‌ڵه‌کان ده‌فڕن) حه‌ق خوراو بووم له‌و وڵاته. هه‌ر وه‌ک هێنکۆڤیش پێشبینیم زۆر ده‌کرد". سینه‌ماکار باسێک له‌یادوه‌رییه‌کانی منداڵی ده‌کات که دواتر چۆن ده‌یکاته کاره‌کته‌رێک بۆ یه‌کێک له‌فیلمه‌کانی: "کاتێک به‌منداڵی به‌ته‌نیا ده‌چووم بۆ سینه‌ما ئه‌گه‌ر خاڵم یان باوکم بیانبینمایه ده‌بوایه ڕێک بڕۆیشتمایه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و له‌هه‌مانکاتیشدا له‌خۆمم بدایه‌و ده‌گریام. هه‌میشه ئه‌و یاده منداڵه‌که‌ی ئاگرینم دێنێته‌وه یاد که ده‌گریا له‌فلیمه‌که‌دا." به‌ڕای قوبادی ئه‌و جیله‌ی ئه‌و ته‌مه‌نی منداڵی نه‌بینیوه. "من کاتێک له‌دایکبووم، یه‌کسه‌ر فڕێ درامه ته‌مه‌نێکی شازده حه‌ڤده ساڵی. هه‌موو کوردێک هه‌ر وابووه". ئه‌ڤینداریی گه‌ر قوبادی هه‌ر له‌دایک بوونیه‌وه کرایه خانه‌ی هه‌رزه‌کارییه‌وه، باشه که‌ی ده‌ستی کرد به ئه‌ڤینداری؟ قوبادی به‌پێکه‌نینێکه‌وه ده‌ڵێت: "خۆشه‌ویستی من به‌ڕه‌نجه‌وه بوو. من له‌ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی حه‌زم له‌کچێکی کوردستانی باشوور کردبوو که ئه‌و کات ئه‌وان هه‌ڵهاتبوون بۆ کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵام نه‌مده‌وێرا قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌م. یه‌ک ساڵ له‌په‌نایه‌ک ده‌چووین به‌لای یه‌کدا به‌ڵام له‌ترسی پۆلیس‌و ڕژێمی ئێرانی نه‌مانده‌وێرا قسه له‌گه‌ڵ یه‌ک بکه‌ین. ئاخیره‌ن نه‌مانتوانی ڕازی دڵ به‌یه‌کتری بڵێین. دوای ده‌ساڵ یه‌کتریمان بینی. ئه‌و کات ته‌نها به‌یه‌کتریمان گووت "خوا حافیز" . نه‌ئه‌ڤینێک، نه‌هه‌ستێک مابوو ئه‌و کات. به‌ڕاستیش من ئه‌ڤیندارێکی باش نه‌بووم چونکه ئه‌ڤینی من هه‌میشه سینه‌ما بووه". ڕۆکسانا سه‌بری چۆن ده‌بێت قوبادی، وه‌ک خۆی ده‌ڵێت، که ئه‌ڤیندارێکی باش نییه به‌ڵام شاجوانی باکوری داکۆتای ئه‌مریکی که خاتوو "ڕۆکسانا سه‌بری"یه ده‌کات هاوڕێی؟ سینه‌ماکار ئه‌م جاره دایه قاقای پێکه‌نین. "به‌ڕاستی من ڕۆکسانام له‌ڕێی هاوڕێیه‌کی ژاپۆنیه‌وه‌م له‌ئێران دی. ئه‌وکات حاڵی ڕۆکسانا زۆر خراپ بوو چونکه ڕژێم زۆر ئازاری ده‌دا وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک. من پێمگووت په‌ڕتوکێک بنووسه. ئه‌مه له‌ساڵی 2007 بوو. په‌ڕتووکه‌که‌ی که له‌سه‌ر قودره‌تی مرۆڤ بوو له‌نیگای چه‌ند ئێرانیه‌که‌وه، زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو. به‌ڕاستی من هه‌ر نه‌مده‌زانی که ڕۆکسانا شاجوانی داکۆتا بووه. دوایی که گیرا له‌ئێران له‌ڕێی میدیا‌وه ئه‌وه‌م بیست. من خۆشه‌ویستیم هه‌رگیز له‌سه‌ر ئه‌ساسی جوانی یان زیره‌کی هه‌ڵنه‌بژاردووه. شته‌که هه‌ڵکه‌وت بوو، ئێمه هه‌ردووکمان نیازمان به‌یه‌ک بوو". وه‌لێ کاتێک که قوبادی باس له‌ڕۆکسانا ده‌کات خۆشیه‌کی هێجگار زۆری پێوه دیاره، به‌ڵام بۆ ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی ڕۆژانێک هه‌بووه که زۆر شه‌ونخونی بۆ کێشاوه. ئه‌و ده‌ڵێت: "کاتێک که ڕۆکسانا له‌ئێران گیرابوو، من حاڵم زۆر خراپ بوو. کاتێک که ڕۆکسانا به‌ردرا من هه‌ر ده‌گریام. خودایش بێته خواره‌وه‌و له‌ئێران ژیان بکات‌و حه‌تا به‌نده‌که‌ی بکه‌نه زیندانه‌وه‌و دوای به‌ربدرێت، ئه‌ویش ده‌گری". به‌همه‌نی قوبادی‌و ئێستا سێ هه‌فته له‌مه‌وپێش قوبادی له‌میانه‌ی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فلیمی "ئه‌و فلیمانه‌ی که گرنگن" له‌شاری لاهای هۆڵه‌ندا خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێک چالاکی سینه‌مایی له‌لایه‌ن مافی مرۆڤه‌وه پێبه‌خشرا. قوبادی وه‌ک خۆی ده‌ڵێت: "ئه‌م خه‌ڵاته ده‌درێت به‌یه‌کێک که له‌کۆتایی مه‌سیره‌ی کاری‌دا بێت. من هێشتا تازه له‌دایکبووم. هێشتا هه‌ژده ساڵه کاری سینه‌مایی ده‌که‌م. ئه‌م خه‌ڵاته بۆ من وه‌ک چه‌پکه گوڵێکه. جوانترین خه‌ڵات بۆ من ئه‌وه‌یه که ته‌ماشاوانێکی زیاتر ڕازی بکه‌م. که‌یفم زیاتر به‌وه دێت گه‌ر ڕۆژێک له‌ڕۆژان گه‌نجێکی کورد یارمه‌تی بده‌م فلیمێکی باشتر له‌من ده‌ربهێنێت." فلیمی سینه‌مایی (كسی از گربه‌های ایرانی خبر نداره) واته (كه‌س هه‌واڵی پشیله ئێرانییه‌كان نازانێت) دواهه‌مین کاری به‌همه‌نی قوبادییه. له‌ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ئاماده‌بونی به‌همه‌نی قوبادی‌و وه‌زیری فه‌رهه‌نگ‌و هونه‌ری هۆڵه‌ندی‌و ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تییه سیاسی‌و فه‌رهه‌نگییه‌كان نمایش كرا. له‌کۆتایی نمایش‌کردنی فلیمه‌که‌دا خه‌ڵاته‌که به‌خشرا به‌قوبادی. قوبادی له‌دواهه‌مین ووته‌یدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که گرنگترین کاری ئێستای "ناساندنی کورده له‌ڕێێ سینه‌ماوه". وه‌ک خۆی ده‌ڵێت: "ڕاسته ده‌وڵه‌تمان نییه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه ئه‌م وڵاتانه دان به‌وه‌دا بنێن که کورد هیچ نه‌بێت سینه‌مایه‌کی خۆی هه‌یه".
تێبینی: ئه‌م چاوپێكه‌وتنه به‌تایبه‌تی بۆ ئاوێنه‌و سایتی Azady.nlی هۆڵه‌ندی ساز كراوه




