گۆڕانی ئاوهه‌وا هه‌ڕه‌شه له ژیانی سه‌ر زه‌وی ده‌کات.
به‌گوێره‌ی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه
كه بارودۆخی ئاوهه‌وای جیهان به‌ره‌و گۆڕان
ده‌چێت، به جۆرێك له هه‌ندێ ناوچه‌دا باران
ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات كه مه‌ترسی ڕوودانی لافاوی لێده‌كرێت و له
هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌شدا وشكه‌ساڵی زۆر ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی دواهه‌مین راپۆرت كه "لیژنه‌ی حكومی بۆ گۆڕانی ئاوهه‌وا" له ساڵی 2009 دا ئاماده‌ی كردوه و "له "بۆدابست" بڵاویكردوه‌ته‌وه، له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهاندا باران زیاد ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی لافاوی گه‌وره دروست ده‌كات، كه‌چی له هه‌ندێ ناوچه‌ی دیكه‌شدا وشكه ساڵی زیاد ده‌بێت،ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی
مرۆڤ و گشت زینده‌وه‌ران ده‌بێت.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر رێوشوێنی پێویست نه‌گیرێته به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی ئاوهه‌وای جیهان به‌هاتنی ساڵی 2020 ته‌نها له كیشوه‌ری ئه‌فریقادا 250 ملیۆن كه‌س ئاوی پێویستیان ده‌ست ناكه‌وێت بۆ خواردن وكشتوكاڵ.
پرسیار و گفتووگۆ:
1. گۆڕانی ئاوهه‌وا هه‌ڕه‌شه له چی ده‌کات؟
2. به چ جۆرێک ئاوهه‌وای جیهان به‌ره‌و گۆڕان ده‌چێت؟
4. وشکه‌ساڵی چییه؟
5. له چ کیشوه‌رێکدا ساڵی 2020 ئاو ده‌ست ناکه‌وێ و چه‌ند ملیۆن که‌س بێ ئاو ده‌بن؟




