Tema modersmål - sydkurdiska

فایه‌ق بێکه‌س

چاپی بکه
Bekas











































فایه‌ق بێکه‌س ناوی‌ فایەقی‌ کوڕی‌ عەبدوڵا بەگی‌ کوڕی‌ کاکە حەمەی‌ کوڕی‌ ئەلیاسە قۆجەیە. ساڵی‌ 1905 لە گوندی‌ سیتەکی‌ سەر بە پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە بنەماڵەیەکی‌ خوێندەوارو ناسراو لەدایک بووە. دوو ساڵی‌ سەرەتای‌ تەمەنی‌ لە (سیتەک) بردۆتە سەرو پاشان لەگەڵ خێزانەکەیدا لە شاری‌ سلێمانی‌ نیشتەجێ‌ بووە. بەمنداڵی‌ خراوەتە حوجرە. باوکی‌ کە فەرمانبەری‌ عوسمانی‌ بووە نه‌قڵی‌ بەغدا کراوەو دواتریش چۆتە تورکیا. ئەو کاتەی‌ باوکی‌ ئەمانی‌ بەجێھێشتووە، بەماڵەوە لەبەغدا بوون و لەساڵە سەختەکانی‌ جەنگی‌ یەکەمی‌ جیھانیدا کوێرەوەرییەکی‌ زۆری‌ چەشتووە. ھەر ئەو ماوەیە برایەکی‌ و دایکی‌ و خاڵی‌ کۆچی‌ دواییان کردووە و فایەق بە بێ‌ کەسی‌ ماوەتەوە. ساڵی‌ 1918 گەڕاوەتەوە سلێمانی‌ و تا ساڵی‌ 1923 لەسەر خوێندن بەردەوام بووە. لە ناوەڕاستی‌ بیستەکاندا و بۆ پەیدا کردنی‌ بژێوی‌ ژیان چەند ئیشێکی‌ گرتۆتەدەست. ماوەیەکیش مامۆستایی‌ کردووە. سەرەتای‌ ساڵی‌ 1930 بۆ سۆراخ کردنی‌ کەسوکاری‌ باوکی‌ و دۆزینەوەی‌ میراتەکەی‌ سەفەری‌ تورکیای‌ کردووە. ئەم پیاوە بلیمەتە ھەر لەتەمەنی‌ ھەرزەکارییەوە بەھرەی‌ شیعری‌ تیا دەرکەوتووەو لەھۆنینەوەی‌ شیعردا شێوازی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ ھەبووە. فایەق بێکەس نیشتمانپەروەرێکی‌ بەھەڵوێست و تێکۆشەرێکی‌ راستگۆ بووە. بەشێکی‌ زۆری‌ بەرھەمە ئەدەبییەکانی‌ تەرخان کردووە بۆ بڵاو کردنەوەی‌ بیرو باوەڕی‌ نیشتمانیی‌ و شیعرەکانی‌ تا ئێستاش چەکێکی‌ کاریگەرن بەڕووی‌ داگیرکەران و کۆنەپەرستاندا. بێکەسی‌ شاعیر رۆڵێکی‌ یەکجار گەورەی‌ ھەبوو لەبەرپاکردنی‌ راپەرینە گەورەکەی‌ شەشی‌ ئەیلولدا لەسلێمانی‌ و لەسەر ئەم ھەڵوێستەی‌ زیندانی‌ کرا. پاش ئازاد کردنی‌ بۆتەوە بە مامۆستا و لە گەلێ‌ ناوچەدا خزمەتی‌ کردووە. ساڵی‌ 1937 فەرمانی‌ دوورخستنەوەی‌ دەرئەچێت بۆ شاری‌ (عەممارە)ی‌ خوارووی‌ عێراق و بێکەسی‌ خاوەن ھەڵوێست بڕیارەکە جێ بەجێ‌ ناکات. ساڵی‌ ١٩٤٨ دەستی‌ کردۆتەوە بە مامۆستایی‌. ئەم شاعیرە نیشتمانپەروەرەی‌ کورد رۆژی‌ 18ی‌ کانوونی‌ دووەمی‌ ھەمان ساڵ لە ھەڵەبجە کۆچی‌ دوایی‌ کردووە و تەرمەکەی‌ لە‌ گردی سه‌یوان- سلێمانی بەخاک سپێردراوە. له‌پاش خۆی نه‌شمیل و شێركۆ و گه‌زیزه‌ی به‌جێهشتووه‌. فایەق بێکەس شاعیری گەورەی شاری سلێمانی لە زستانی ١٩٤٨ دا کۆچی دوایی کردوه‌.

گۆرانی وه‌ته‌ن

خوایه‌ وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی

چه‌ند دڵگیر و شیرینه‌

ده‌شتی خۆش و ڕه‌نگینه‌

ئاوی که‌وسه‌ره‌ ، خاکی گه‌وهه‌ره

پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه

****************************‌‌

سه‌یرانگای به‌هارانی

سه‌وزه‌گیای نه‌رم و جوانی

سه‌د دڵ ئه‌بێ حه‌یرانی

ئاوی که‌وسه‌ره‌ ، خاکی گه‌وهه‌ره

پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه

‌****************************‌

شاخی به‌فرین و به‌رزه‌

بۆ ڕابوردوومان ڕه‌مزه‌

چیمه‌نی جوان و سه‌وزه‌

ئاوی که‌وسه‌ره‌ ، خاکی گه‌وهه‌ره

پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه ‌

****************************‌

ئه‌م شوێنه‌ شوێنی کورده

جێی قاره‌مان و مه‌رده‌

لانه‌ی شێری نه‌به‌رده‌

ئاوی که‌وسه‌ره‌ ، خاکی گه‌وهه‌ره ‌

پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه

****************************‌‌‌

وه‌ته‌ن چاوی لێمانه‌

ده‌ری که‌ین له‌ ته‌نگانه‌

حه‌یفه‌ بێته‌ وێرانه‌

ئاوی که‌وسه‌ره‌ ، خاکی گه‌وهه‌ره‌

پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه

 
Media
ڤیدیۆ و موزیک


bildtema-ikon
وێنه‌فه‌رهه‌نگ



Online Keyboard

ماتماتیك

فیلمی کارتۆن