- دڵدار ناوی یونس ڕه‌ئووفه.
- له‌ساڵی 1918دا له‌شاری کۆیه له باشووری کوردستان له‌دایکبووه.
- له‌ساڵی 1945 دا کۆلێجی یاسای ته‌واو کردووه
و بۆته پارێزه‌رێکی به‌توانا .
- له‌ساڵی 1948 دا له هه‌ڕه‌تی لاوی‌دا و له‌ته‌مه‌نی
(30) سی ساڵیدا چرای ژیانی کوژایه‌وه و
ماڵئاوایی له‌ژیان کردوه.
- شیعری ( ئه‌ی ڕه‌قیب )ی نووسیوه.
ئه‌مه‌ش بڕگه‌یه‌ک له‌هۆنراوه‌ی ، بڵێ سه‌ربه‌ستی ،
ئه‌ی لاو
له‌ساتێکی وه‌ها ته‌نگ و له‌کاتێکی وه‌ها په‌ستی ......
که عاله‌م گشتی هه‌ستاون ئه‌بێ که‌ی تۆش له‌خه‌و هه‌ستی
به چاوی ڕاسته‌قینه سه‌یری خۆت که‌یت و بکه‌ی هه‌ستی
که‌وا مه‌حرومی سه‌ربه‌ستی، له‌ژێر ده‌ستانا ژێر ده‌ستی
له‌گه‌ڵ لاوی نهێنی کورد بڵێ سه‌ربه‌ستی سه‌ربه‌ستی
ئه‌ی ڕه‌قیب
ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زوبان
نای ڕمێنێ دانه‌یی تۆپی زه‌مان
ئێمه ڕۆڵه‌ی ڕه‌نگی سوور و شۆڕشین
سه‌یریکه خوێناویه ڕابووردومان
ئێمه ڕۆڵه‌ی میدیا و که‌ی خوسره‌وین
دینمان ئاینمانه نیشتمان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه کورد زیندووه
زیندووه هیچ نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
چه‌ند هه‌زار لاوانی کوردی نه‌ڕڕه شێر
بوون به‌قوربانی و هه‌موویان نێژران
لاوی ئێستاش حازر و ئاماده‌یه......
جانفیدانه جانفیدانه جانفیدان
لاوی کورد هه‌ڵسانه سه‌رپێ وه‌ک دلێر
سا به‌خوێن نه‌قشی ئه‌که‌ن تاجی ژیان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه کورد زیندووه
زیندووه هیچ نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان




