سه‌نته‌ری فره‌زمانه‌ له‌ ڤێسته‌رۆس
به‌رنامه‌ی خوێندن ‎( کۆرش پلان )

بۆ
باخچه‌ی ساوایان
و
پۆله‌کانی:
یه‌که‌م، دووه‌م و سێیه‌م
چواره‌م و پێنجه‌م

شه‌شه‌م و حه‌وته‌‌م

هه‌شته‌م و نۆیه‌‌‌م


سه‌نته‌ری فره‌زمانه‌ له‌ ڤێسته‌رۆس
به‌رنامه‌ی خوێندن ‎( کۆرش پلان )
به‌رنامه‌ی خوێندنی زمانی دایک بۆ باخچه‌ی ساوایان

من کێم ، له‌شی من ، پاکوخاوێنی
خێزان و که‌سوکار
وڵاتی من ، کوردستان ، سوید ، ئاڵای کوردستان
وه‌رزه‌کان: به‌هار، هاوین، پاییز، زستان
هه‌سته‌کان ، هاوده‌ردیی
تێگه‌یشتن له‌ یه‌کسانی
ناسینه‌وه‌ی ناوی خۆی و پیته‌کانی و ڕه‌نووس
ترافیک و هاتووچۆ
جه‌ژنه‌کان
ڕه‌نگ و فۆرم (شێوه‌)
خواردن، چی ده‌خۆی و چۆن ده‌خۆی
سروشت و ئاژه‌ڵ
گۆرانی ، هه‌ڵپه‌رکێ ، سه‌روا
یاریکردن


به‌رنامه‌ی خوێندنی زمانی دایک بۆ پۆله‌کانی
یه‌که‌م، دووه‌م و سێیه‌م

سیسته‌می ده‌نگ به‌ گوتن و نووسین، ده‌نگ و وێنه‌
وه‌رزه‌کان ، که‌شوهه‌وا ، چوارلا
ژماره‌ و پله‌ی ژماره‌ تا بیست
کاتژمێر ، ته‌واو ، نیو ، چاره‌ک
خێزان و هه‌سته‌کانمان
قوتابخانه‌ و ده‌وروبه‌ر
لێکچوون و له‌یه‌کنه‌چوون و به‌راوردکردن
سروشت و ئاژه‌ڵ له‌ کوردستان و سویددا
جه‌ژنه‌کان و نه‌ریته‌کان و به‌راوردکردن
ڕێزمان: ناو، ئاوه‌ڵناو، کردار، تاک و کۆ
ڕێنووس (دیکته‌) هۆنراوه‌، سه‌روا ، گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ
ڕاهێنان بۆ هاوکاری
هه‌ستکردن به‌ لێپرسینه‌وه‌ به‌رامبه‌ر کار و ئه‌رکی قوتابخانه‌، بتوانێ ئه‌رک و کاری ئاسایی خۆی جێبه‌جێبکات.
گۆێگرتن، قسه‌کردن و تێگه‌یشتن له‌ زمانی ڕۆژانه‌ و گێڕانه‌وه‌.
خوێندن و نووسینی ڕسته‌ و به‌سه‌رهاتی ساده‌ و ساکار.

 

به‌رنامه‌ی خوێندنی زمانی دایک بۆ پۆله‌کانی
چواره‌م و پێنجه‌م

بیرکردنه‌وه‌ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی فێربوون
ڕێزنیشاندان و گوێگرتن
تێگه‌یشتن له‌ یه‌کسانی
یه‌کسانی نێوان کچ و کوڕ
شانازیکردن به‌ خاوه‌نێتی دوو کلتووریی
به‌راوردکردنی ده‌نگه‌ تایبه‌تییه‌کانی زمانی دایک
قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی ڕۆژ
چۆنیه‌تی شیکردنه‌وه‌
نووسینی کورته‌ باس، نامه‌ و په‌یام
به‌کارهێنانی داتا بۆ فێربوونی زمانی دایک
خوێندنه‌وه‌ی کتێب و گێڕانه‌وه‌ی به‌ کورتی
خوێندنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی جۆراوجۆر: بۆ خۆشی، بۆ فاکتا و چاوپێداخشاندن
کارکردن دوو به‌ دوو تا به‌ گرووپ
به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌رک و که‌ره‌سه‌ی قوتابخانه‌
زانینی به‌کارهێنانی فه‌رهه‌نگ
تێگه‌شتی له‌ کۆکردنه‌وه‌، لێده‌رکردن، لێکدان و دابه‌شکردن
به‌راوردکردنی: کورت و درێژ ، گران و ئاسان..
جه‌ژنه‌کان ، به‌راوردکردن
وشه‌ و هاومانا
به‌راوردکردنی مێژوو و جوگرافیای کوردستان و سوید
ڕوونکردنه‌وه‌ی ناو ، کردار و ئاوه‌ڵناو

به‌رنامه‌ی خوێندنی زمانی دایک بۆ پۆله‌کانی
شه‌شه‌م و حه‌وته‌‌م
ئامانجه‌کانی پۆلی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م
چۆنیه‌تی خوێندن و تێگه‌یشتن
گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت به‌ وشه‌ی دیموکراتی، ڕه‌گه‌زپه‌رستی و یه‌کسانی
مێردمنداڵی ، بڕوابه‌خۆبوون
قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی ڕۆژ
باسکردن له‌سه‌ر وێنه‌ ، فیلم و کتێب
خوێندنه‌وه‌ی تێکستی جۆراوجۆرو ده‌قی ڕۆژنامه‌ و گۆڤار و باسکردنیان
خوێندنه‌وه‌ی کتێب و باسکردنی بۆ هاوپۆله‌کان
گه‌ڕان به‌دوای به‌ڵگه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر، به‌کارهێنانی داتا (کۆمپیوته‌ر)
شیکردنه‌وه‌ و ڕوونکردنه‌وه‌ی وشه‌کان و وشه‌ی بێگانه‌
وه‌رگێڕانی تێکستی ساده‌
جۆره‌کانی وشه‌ و پێکهاته‌ی ڕسته‌
به‌راوردکردنی جوگرافیای کوردستان و په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
مێژوو ، خه‌ڵک ، نه‌ریت ، پشووه‌کان ، ڕۆژه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
به‌رنامه‌ی خوێندنی زمانی دایک بۆ پۆله‌کانی
‌هه‌شته‌م و نۆیه‌‌‌م

ئامانجه‌کانی پۆلی هه‌شته‌‌م و نۆیه‌‌م
چۆنیه‌تی خوێندن و تێگه‌یشتن
کارکردن به‌ گرووپ ، دوو به‌ دوو ده‌رباره‌ی یه‌کسانی و بنه‌ماسه‌ره‌کییه‌کان
باسکردن و قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی ڕۆژ
مێردمنداڵی ، بڕوابه‌خۆبوون و خۆشه‌ویستی
باسکردن له‌سه‌ر وێنه‌ ، فیلم و کتێب
خوێندنه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ی کتێب ، فیلم ، تێکستی جۆراوجۆرو به‌ شێوه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌
ته‌کنیکی ناساندن و پێشکه‌شکردن
ناساندنی چه‌ند نووسه‌رێکی به‌ناوبانگ
شیکردنه‌وه‌ و وه‌رگێڕانی تێکست
نووسینی به‌سه‌رهات ، داڕشتن ، هۆنراوه‌
ڕێزمانی پێویست له‌ زمانی دایک
زانیاری زیاتر له‌سه‌ر کوردستان ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵگا، ئه‌ده‌ب، باوه‌ڕ، بنه‌ماسه‌ره‌کییه‌کان
موزیک و هه‌ڵپه‌ڕکێ