Tema modersmål - sydkurdiska

به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕابه‌ر

ئیمه‌یل چاپی بکه PDF
STYRDOKUMENT

پشتگیریکردن و چاودێریکردن

پشتگیریکردنی زمانی دایک چییه‌ ؟

به‌ گوێره‌ی پلانی خویندنی باخچه‌ی ساوایان هه‌موو منداڵێ که‌ زمانی دایک ی سویدی نییه‌ پێداویستی گه‌شه‌کردنی زمانی دایک_ی بۆ ده‌ڕه‌خسێنرێت. مامۆستایه‌کی زمانی دایک له‌ هه‌فته‌یه‌کدا جارێک منداڵه‌که‌ ده‌بینێ. مامۆستاکه‌ ده‌بێت سه‌ربه‌ هه‌مان کلتووری منداڵه‌که‌ بێت. به‌یه‌که‌وه‌ وازی ده‌که‌ن، گۆرانی ده‌لێن، وێنه‌ ده‌کێشن ، کاری بڕین و چه‌سپاندن ده‌که‌ن و چیرۆک به‌ زمانی دایک بۆ منداڵه‌که‌ ده‌خوێنێته‌وه‌. هه‌روه‌ها مامۆستاکه‌ ده‌توانێ له‌ ڕێگای یاریکردن و گۆرانی وتنه‌وه‌ کلتووره‌که‌ی به‌ هه‌موو منداڵانی گرووپه‌که‌ ئاشنا بکات، له‌ هه‌مان کاتدا که‌سایه‌تی لای ئه‌و منداڵانه‌ی کاریان له‌گه‌ڵ ده‌کات به‌هێز بکات. به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ ئه‌گه‌ر منداڵ له‌ باخچه‌ی ساوایانه‌وه‌ ڕاهێنان به‌ زمانی دایک بکات، ئه‌وا به‌ ئاسانی تر ده‌توانی قوتابخانه‌ ته‌واو بکات و ده‌بێته‌ پردێک له‌ نێوان زمانی باخچه‌ی ساوایان و ماڵه‌وه‌دا.

خوێندنی زمانی دایک چییه‌ ؟

خوێندنی زمانی دایک له‌ قوتابخانه‌ی بنچینه‌یی و ئاماده‌یدا وانه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیه‌ و ئامانج ئه‌وه‌یه‌ منداڵ به‌شێوه‌یه‌کی باش که‌ڵک له‌ کاری قوتابخانه‌ وه‌ربگرێت و له‌ هه‌مان کاتدا گه‌شه‌ به‌ که‌سایه‌تی فره‌زمانه‌یی و شایسته‌یه‌تی خۆ بدات. کاره‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کی وا ئه‌نجام بدرێت که‌ یارمه‌تی گه‌شه‌کردنی که‌سایه‌تی قوتابییه‌کان بدات و هه‌ستی به‌ خۆبوونیان لا پته‌و بکات. هه‌روه‌ها بۆ خوێندنی زمانی دایک زنجیره‌یه‌ک ڕێسا هه‌ن که‌ ده‌توانیت له‌ ژێر ناونیشانی ( به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕابه‌ر ) دا بیان خوێنیته‌وه‌. ئه‌و مامۆستایانه‌ی زمانی دایک ده‌ڵێنه‌وه‌ زۆر جاران سه‌ر به‌ کلتوری منداڵه‌که‌ن ، ده‌بێت مامۆستا زانیارییه‌کی چاکی له‌سه‌ر زمان و کۆمه‌ڵگای سوید هه‌بێت.

ڕێنمایکردنی خۆێندن به‌ زمانی دایک چییه‌ ؟

ئه‌و منداڵ و مێردمنداڵانه‌ی که‌ تازه‌ هاتوونه‌ته‌ سوید وه‌ ناتوانن به‌ ته‌واوی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی خۆێندن به‌ سویدی ڕابگه‌ن، بۆیان هه‌یه‌ خوێندنه‌که‌یان به‌ زمانی دایک ی خۆیان بۆ ڕوونبکرێته‌وه‌. باوک و دایک له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ قسه‌ له‌سه‌ر چه‌ندێتی پێویستی قوتابی به‌ ڕێنمایکردنی خۆێندن به‌ زمانی دایک ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌دات که‌ قوتابیه‌ک ڕێنمایکردنی خۆێندنی به‌ زمانی دایک هه‌بێت.

کێ بۆ هه‌یه‌

پشتگیریکردن، خوێندن و ڕێنمایکردنی خوێندن به‌ زمانی دایک ؟

هه‌موو ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ زمانێکی بێجگه‌ له‌ زمانی سویدی ده‌په‌یڤن بۆیان هه‌یه‌ زمانی دایک ی خۆیان بخوێنن. خوێندنی زمانی دایک بۆ منداڵی ئه‌و زمانه‌ که‌مایه‌تیانه‌شه‌ که‌ ڕۆژانه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ هه‌موو پێی ناپه‌یڤن و هه‌روه‌ها بۆ منداڵی هه‌ڵگیراوه‌ که‌ له‌به‌ر هۆیه‌ک یا چه‌ند هۆیه‌ک له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ زمانی دایک یان ناپه‌یڤن، مافی پشتگیریکردن و خوێندنیان به‌ زمانی دایک هه‌یه‌.

که‌مه‌ زمانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کامانه‌ن ؟

مافی که‌مه‌ زمانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان سامی، مینکیلی و ڕۆمی زیادیکردووه‌ و باری که‌مه‌ زمانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ سوید به‌ گونجاندنی ده‌ستوورێکی EU ی ساڵی 2000 به‌هێزتر بووه‌.زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر که‌مه‌ زمانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ قوتابخانه‌ و له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ زانکۆی ئۆپسالا.

منداڵی په‌نابه‌ران

سه‌باره‌ت به‌ منداڵی په‌نابه‌ران یاسایه‌کی نوێ ( 967 : 2001 ) منداڵانی دی که‌ ئیقامه‌ی سنورداریان دراوه‌تێ ده‌رچووه‌، له‌ 1 یه‌کی یانیوه‌ری 2002 وه‌ به‌م پێیه‌ شاره‌وانییه‌کان به‌رپرسن له‌ ماوه‌ی مانگێکدا جێگا له‌ باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ به‌ هه‌مان هه‌لومه‌رجی منداڵانی دی که‌ له‌ سوید ده‌ژین دابین بکه‌ن.

چۆن داوای جێگایه‌ک بۆ منداڵه‌که‌ت ده‌که‌یت ؟

باوک و دایک ده‌بێت له‌ قوتابخانه‌ یا له‌ شاره‌وانی پرسیار ده‌رباره‌ی پشتگیریکردن و خوێندنی زمانی دایک بۆ منداڵه‌کانی بکات . باوکان و دایکان بڕیار له‌سه‌ر داخوازی داواکردن و پشتگیریکردن و خوێندنی زمانی دایک بۆ منداڵه‌کانیان ده‌ده‌ن، نه‌ک کارمه‌ندانی باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌کان. باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌کان ده‌بێت ئاگاداری و زانیاری ده‌رباره‌ی کاتی داخوازیکردن و چۆنیه‌تی داواکردنی پشتگیریکردن و خوێندنی زمانی دایک به‌ باوکان و دایکان بده‌ن.

پشتگیریکردن و خوێندنی زمانی دایک ئازاده‌ و به‌خۆڕاییه‌.

کێ لێپرسراوه‌ له‌ :

پشتگیریکردن ، خوێندن و ڕێنمایکردنی خوێندن

شاره‌وانی لێپرسراوی سه‌ره‌کی باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌کانه‌ شاره‌وانی ئازادییه‌کی فراوانی هه‌یه‌ له‌وه‌ی چۆن چالاکییه‌کان ڕێکده‌خرێن بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و هێڵی دیاریکراوی خوێندنه‌ی ده‌وڵه‌ت دایڕشتووه‌. شاره‌وانییه‌ک به‌رپرسیاره‌ ئه‌گه‌ر گروپێکی به‌لای که‌مه‌وه‌ پێنج قوتابی و مامۆستایه‌کی گونجاو هه‌بێت، له‌وه‌ی خوێندنی زمانی دایک یان بۆ جێبه‌جێ بکات. ده‌توانرێت خوێندنی زمانی دایک له‌نێوان چه‌ند قوتابخانه‌یه‌کدا بۆ زۆرترین ژماره‌ی گروپی قوتابیان جێبه‌جێ بکرێت.

ڕێکخراو له‌ باخچه‌ی ساوایان

شاره‌وانییه‌کان به‌رپرسیارن له‌ دابینکردنی هه‌لومه‌رجی نه‌خشه‌ی خوێندن بۆ باخچه‌ی ساوایان بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی پلانی خوێندن. به‌ کاریگه‌رێتی نزیک له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌دا یارمه‌تی گه‌شه‌کردن وفێرکردنی تاکی منداڵ بدرێت.

مامۆستای زمانی دایک له‌ هه‌فته‌یه‌کدا جارێک بۆ ماوه‌ی 2 تا 6 سه‌عات له‌ شوێنی خوێندن و چالاکی قوتابی ده‌مێنێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ پراکتیکدا له‌ 10 ده‌ منداڵ ته‌نیا 1 یه‌ک منداڵ پشتگیریکردنی زمانی دایک ی هه‌یه‌. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی پشتگیریکردنی زمانی دایک یان هه‌یه‌ له‌ شاره‌وانییه‌که‌وه‌ بۆ شاره‌وانییه‌کی دی زۆر جیاوازه‌.

ڕێکخراو له‌ قوتابخانه‌ی بنچینه‌یی ( 1 _ 9 )

به‌پێی یاسای قوتابخانه‌، شاره‌وانییه‌کان به‌رپرسیارن له‌ دابینکردنی خوێندنی زمانی دایک. خوێندنی زمانی دایک به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز له‌ قوتابخانه‌ بنچییه‌یه‌کاندا ڕێکده‌خرێت، که‌ بۆ هه‌ر قوتابییه‌ک له‌ هه‌فته‌یه‌کدا 2 دوو تا 3 سێ سه‌عاتی خوێندن ده‌بێت.

1. هه‌ڵبژاردنی زمانی دایک وه‌ک زمانێکی هه‌ڵبژارده‌ _ پۆلی 6 _ 9

قوتابی ده‌توانێ له‌ باتی زمانێکی بێگانه‌ زمانی دایکی خۆی بخوێنێت.

خوێندنی زمانی دایک به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌بێته‌ به‌شێک له‌ کاتی خوێندن و ده‌خرێته‌ خشته‌ی وانه‌کانی هه‌فته‌وه‌. سه‌عاته‌کانی خوێندن له‌ نێوان ساڵه‌کانی خوێندنی 6 _ 9 دا دابه‌شده‌کرێت. له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌وه‌ بڕیار ده‌درێت که‌ چ زمانێکی هه‌ڵبژارده‌ له‌ قوتابخانه‌دا بخوێندرێت، ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێته‌ سه‌رئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند قوتابی داوای خوێندنی زمانێک ده‌که‌ن.

2. خوێندنی زمانی دایک وه‌ک هه‌ڵبژارده‌ی قوتابی ­_ پۆلی 1 _ 9

ئه‌رکی قوتابخانه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی قۆناغی بنچینه‌ییدا واته‌ له‌ پۆلی 1 _ 9 دا به‌ پێی هه‌ڵبژارده‌ی قوتابی خۆی، به‌شێک خوێندنی بۆ بڕه‌خسێنرێت. له‌بواری هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ده‌بێت قوتابی بتوانی له‌ وانه‌یه‌کدا که‌ له‌ قوتابخانه‌که‌دا هه‌یه‌ یا زیاتر، زانیاری خۆی قوڵبکاته‌وه‌. ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن، ده‌توانن زمانی دایک وه‌ک هه‌ڵبژارده‌ی قوتابی، هه‌ڵبژێرن. به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ بڕیار ده‌دات که‌ زمانی دایک وه‌ک هه‌ڵبژارده‌ی قوتابی پێشکه‌ش بکرێت و ده‌که‌وێته‌ سه‌رئه‌وه‌ی که‌ چه‌ند قوتابی زمانی دایک هه‌ڵده‌بژێرن.

3. خوێندنی زمانی دایک وه‌ک هه‌ڵبژارده‌ی قوتابخانه‌ ­_ پۆلی 1 _ 9

له‌ پلانی کاتی قوتابخانه‌دا چه‌ند سه‌عاتێکی تریش هه‌یه‌ که‌ ده‌کرێت وه‌ک

هه‌ڵبژارده‌ی قوتابخانه‌ بۆ خوێندنی زمانی دایک به‌کاربهێنرێت. ئه‌م سه‌عاتانه‌ ده‌کرێت بۆ خوێندنی بابه‌تێک یا چه‌ند بابه‌تێک بۆ ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌که‌ ببێته‌ قوتابخانه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌، به‌کاربهێنرێت. که‌واته‌ ده‌کرێت خوێندنی زمانی دایک بکه‌وێته‌ هه‌ڵبژارده‌ی قوتابخانه‌وه‌.

4. خوێندنی زمانی دایک له‌دوای کاتی قوتابخانه‌

زمانی دایک ده‌شکری له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو خوێندنێکی قوتابخانه‌ و له‌دوای

کاتی قوتابخانه‌ بخوێندرێت. واتا قوتابی له‌ هه‌فته‌یه‌کدا چه‌ند وانه‌یه‌کی زیاده‌ ده‌خوێنێت. هه‌ر شاره‌وانییه‌ک بۆ خۆی بڕیاری چه‌ندایه‌تی وانه‌کان ده‌دات و ئاسایی بۆ هه‌ر گروپێک له‌ هه‌فته‌یه‌کدا 2 دوو سه‌عاتی خوێندنه‌.

ڕێکخراو له‌ قوتابخانه‌ی ناته‌واواندا (سێر)

ئه‌و قوتابیانه‌ش که‌ ده‌چنه‌ قوتابخانه‌ی ناته‌واوان، ڕێنمایکردنی خوێندن و خوێندنی زمانی دایک یان بۆ هه‌یه‌. قوتابی ده‌توانێت زمانی دایک وه‌ک هه‌ڵبژارده‌ی قوتابی یا له‌ دوای کاتی قوتابخانه‌ بخوێنێت. کۆرش پلان تایبه‌تی بۆ وتنه‌وه‌ی زمانی دایک هه‌یه‌ و زۆر کات بۆ هه‌ر قوتابییه‌ک به‌ جیا جێبیه‌جێ ده‌کرێت.

ڕێکخراو له‌ قوتابخانه‌ی ئاماده‌ییدا.

کاتێ قوتابیان له‌ ئاماده‌یی ده‌ست پێده‌که‌ن، ده‌توانن له‌سه‌ر خوێندنی زمانی دایک به‌رده‌وام بن. زمانی دایک ده‌کرێت له‌ پلانی ساڵانه‌دا وه‌ک هه‌ڵبژاردنی تاکه‌ که‌س یا هه‌ڵبژاردنی زمان ( زمانی مۆدێرن) یان زیادکردنی کۆرسی خوێندن له‌ دوای کاتی قوتابخانه‌، بخوێندرێت.

کۆرسه‌کانی ئاماده‌یی تێکڕا بریتییه‌ له‌ 250 دووسه‌دوپه‌نجا خاڵ.

شاره‌وانییه‌کان به‌ پێی ژماره‌ی قوتابییه‌کان وهه‌بوونی توانا، که‌ره‌سه‌ی جێاواز بۆ خوێندنی زمانی دایک پێشکه‌شده‌که‌ن.

هاوکاری نێوان ماڵ و قوتابخانه‌

منداڵ له‌سه‌ر خوێندنی زمانی دایک ده‌که‌وێته‌ ژێر کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤانه‌ی هه‌ڵوێستی باوکان و دایکان و کارمه‌ندانه‌وه‌. گه‌ڕان له‌دووی هاریکاری و که‌ش و هه‌وایه‌کی باش له‌ نێوان ماڵ و باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌دا، زۆر گرنگه‌. باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ به‌رپرسیارن له‌ سه‌ر ڕێکخستنی

کۆبوونه‌وه‌، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ جارێک له‌ ته‌رمینێکدا. له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا کارمه‌ند، منداڵ و باوک و دایک هاوبه‌شی ده‌که‌ن. بۆ منداڵێک که‌ زمانی دایک ده‌خوێنێت ئاساییه‌ که‌ مامۆستای زمانی دایک ی هاوبه‌شی کۆبوونه‌وه‌که‌ بکات، به‌ڵام نه‌ک به‌ مه‌به‌ستی هاوبه‌شیکردن وه‌ک وه‌رگێڕ.

باوکان و دایکان مافی داواکردنی زانیاری به‌ نووسین وه‌کو ته‌واوکه‌رێ له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌یان هه‌یه‌. له‌ قوتابخانه‌ی بنچینه‌ییدا ( 1_ 9 ) بڕوانامه‌ له‌ پۆلی هه‌شته‌مه‌وه‌ به‌ قوتابی ده‌درێت.

به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕابه‌ر STYRDOKUMENT

یاسا و ڕێساکانی باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌

باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌کانی سوید به‌ پێی ژماره‌یه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌ که‌ پێیان ده‌ڵێن به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕابه‌ر کارده‌که‌ن. یاسای قوتابخانه‌ و پلانه‌کانی خوێندن هه‌موو جۆره‌کانی قوتابخانه‌کان ده‌گرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها پلانی کات و پلانی کۆرش هه‌یه‌ که‌ به‌یه‌که‌وه‌ پێیان ده‌ڵێن به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕابه‌ری نیشتیمانی . به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕابه‌ر چوارچێوه‌کان داده‌ڕێژن، به‌ڵام شاره‌وانییه‌کان وقوتابخانه‌کان ئازادییه‌کی به‌رفراوانیان له‌ کڵێشه‌کردنی پلانی کاری چالاکییه‌ ناوچه‌ییه‌کان و پلانی قوتابخانه‌ و پلانی کاردا هه‌یه‌.

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی بۆ ده‌وڵه‌ت، شاره‌وانی و قوتابخانه‌.

به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕابه‌ری نیشتیمانی

یاسای قوتابخانه‌ که‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بڕیار ده‌درێت، بڕیاره‌ بنچینه‌ییه‌کانی له‌ بواری هه‌موو شێوازه‌کانی قوتابخانه‌دا له‌ خۆگرتووه‌. یاسا مه‌سه‌له‌ گرنگه‌کان و هێڵی ئاراسته‌کردن سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی داڕشتنی کاری باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ دیاریده‌کات.

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌کانی ڕابه‌ری نیشتیمانی .

بۆ یاسای قوتابخانه‌ هه‌ندێ ڕێسای ته‌واوکه‌ر هه‌یه‌ بۆ هه‌موو جۆره‌کانی قوتابخانه‌. به‌تایبه‌تی هه‌ندێ به‌شی گرنگ له‌ یاسای بنچینه‌یی قوتابخانه‌ به‌شی 2 ماده‌ی 7 و 9 _ 14 و هه‌روه‌ها به‌شی 5 ماده‌ی 2 _ 3 و قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی به‌شی 5 ماده‌ی 7 _ 13 و هه‌روه‌ها به‌شی 8 ماده‌ی

5 _ 6 .

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر

میری بڕیاری پلانی خوێندن ده‌دات و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ کارده‌که‌ن ، به‌رپرسیارن له‌ په‌یڕه‌ویکردنی. له‌ پلانی خوێندندا ئه‌رکی قوتابخانه‌ و شته‌ بایه‌خداره‌کانی بنچینه‌ی خوێندن دیاریکراوه‌.

پلانی خوێندن ده‌بێت هه‌میشه‌ بابه‌تی ڕۆژ بێ له‌ کار پێکردندا.

میری بۆ قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی ئامانج بۆ هه‌موو پرۆگرامێکی نه‌ته‌وه‌یی دیاریده‌کات.

میری هه‌روه‌ها بڕیاری پلانی کۆرشی قوتابخانه‌ ده‌دات. پلانی کۆرش پێناسه‌ی هه‌موو وانه‌ و پرۆگرام و مه‌به‌ستیان و چۆنیه‌تی داڕشتنیان ده‌کات. پلانی کۆرش ده‌بێت ئه‌و ئامانجانه‌ دیاری بکات که‌ قوتابی له‌ کۆتایی کۆرشه‌که‌دا پێی بگات.

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر خوێندنی زمانی دایک.

هه‌روه‌ها نوسرا و ئامۆژگاری گشتی ده‌زگای کاروباری قوتابخانه‌کان، که‌ره‌سه‌ی ده‌وڵه‌تن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی باخچه‌ی ساوایان و چالاکییه‌کانی قوتابخانه‌ له‌ وڵاتدا.

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئامۆژگاری گشتییه‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگای کاروباری قوتابخانه‌کانه‌وه‌.

ئه‌رکی شاره‌وانی

لێپرسراوه‌ سیاسییه‌کانی شاره‌وانییه‌کان به‌رپرسیارییه‌کی فراوانیان له‌ باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌کانی شاره‌وانییه‌کاندا هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی شاره‌وانی له‌هه‌ر شاره‌وانییه‌کدا ده‌بێت به‌ پلانێک نیاز و خواستی دوور و نزیکی خۆی سه‌باره‌ت به‌ باخچه‌ی ساوایان و چالاکی قوتابخانه‌کان نیشان بدات.

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌رکی شاره‌وانی

باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌کان ده‌بێ له‌ پلانێکی کارکردندا نه‌خشه‌پلان و پلانی گه‌شه‌کردن دابڕێژن، هه‌روه‌ها قوتابخانه‌کان پلانی کاتی ناوچه‌ییش دابڕێژن. دانانی پلانێکی کۆکراوه‌ و پاشان جێبه‌جێ کردن و گه‌شه‌کردن و تاوتووکردن و چاککردنی له‌ کاتی پێویستدا ئه‌رکی سه‌رشانی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌.

پشتگیریکردن و چاودێریکردن

ده‌زگای کاروباری قوتابخانه‌کان ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدارێتی چاودێریکردنه‌ له‌سه‌ر باخچه‌ی ساوایان وقوتابخانه‌کان.

چۆن چاودێریکردنی ده‌زگای کاروباری قوتابخانه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێ ؟

ئایا مرۆڤ بۆ پرسیارکردن و ناڕه‌زایی ده‌توانێ ڕوو له‌ ده‌زگای کاروباری قوتابخانه‌کان بکات ؟ ئایا هه‌ر که‌س ده‌توانی ئه‌م کاره‌ بکات ؟

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای کاروباری قوتابخانه‌کان لاپه‌ڕه‌ی

پێشکه‌وتنی قوتابخانه‌

ئه‌رکی ده‌زگای کاروباری قوتابخانه‌کانه‌ یارمه‌تیدانی گه‌شه‌کردن و دانانی هێڵی به‌گه‌یشتنی ئامانجه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی باخچه‌ی ساوایان وقوتابخانه‌کان

بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر چالاکییه‌کانی بونه‌ هۆی گه‌شه‌کردن،

ده‌زگای کاروباری قوتابخانه‌کان کار له‌سه‌ر به‌دووکه‌وتن ، هه‌ڵسه‌نگاندن، پێشکه‌وتن، لێکۆڵینه‌وه‌ و چاودێریکردن ده‌کات.

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌رکه‌کانی ده‌زگای کاروباری قوتابخانه‌کان.

پلانی کاری ده‌زگای کاروباری قوتابخانه‌کان بۆ ڕوانگه‌ی فره‌کلتور

پلانی کاری ده‌بێت وه‌ک خاڵێکی ده‌ستپێکردنی هاوبه‌ش بۆ باخچه‌ی ساوایان وقوتابخانه‌کان له‌باره‌ی خوێندنی ئه‌و قوتابیانه‌ی که‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک بێگانه‌ن ، وه‌ک په‌ناهنده‌ و ئه‌وانه‌ی به‌ زمانی که‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان ده‌په‌یڤن.

پلانی کار ئه‌و هه‌وڵانه‌ش که‌ دژی دژایه‌تیکردنی بێگانه‌ و ڕه‌گه‌زپه‌رستین ده‌گرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها یارمه‌تی گه‌شه‌دانی ڕوانگه‌ی فره‌کلتوری له‌ هه‌موو خوێندنی وانه‌کاندا ده‌دات.

منداڵانی بێگانه‌ و په‌نابه‌ران له‌ باخچه‌ی ساوایان وقوتابخانه‌

له‌ سه‌دا دوازده‌ی 12% هه‌موو منداڵانی سوید، له‌ باوک و دایکێکی بێگانه‌، له‌ سوید یا له‌ ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌دایکبوون و له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ زمانێکی دی بێجگه‌ له‌ زمانی سویدی ده‌په‌یڤن. منداڵانی بێگانه‌ و په‌نابه‌ران هه‌مان مافی خوێندنێکی باشیان وه‌ک هاوڕێکانیان که‌ له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ سویدی ده‌په‌یڤن، هه‌یه‌. هه‌روه‌ها مافی پشتگیریکردنی زمانی دایک یان له‌ باخچه‌ی ساوایان و خوێندنی زمانی دایک یان له‌ قوتابخانه‌ی بنچینه‌یی و ئاماده‌ییدا هه‌یه‌.

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر بێگانه‌ و په‌نابه‌ران .

به‌دووکه‌وتن و هه‌ڵسه‌نگاندن

بۆ ئه‌وه‌ی چالاکی باخچه‌ی ساوایان وقوتابخانه‌کان هه‌رده‌م بۆ منداڵان ، قوتاییان ، کارمه‌ندان و باوکان و دایکان به‌ره‌و باشتر بڕوا پێویستی به‌

به‌دووکه‌وتنێکی هه‌میشه‌یی کاره‌کان هه‌یه‌. شاره‌زاییه‌کان کۆده‌کرێنه‌وه‌ و ده‌کرێنه‌ بنچینه‌ی بڕیاره‌کانی داهاتوو.

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر به‌دووکه‌وتن و هه‌ڵسه‌نگاندن

هه‌موو قوتابخانه‌کان و شاره‌وانییه‌کان ده‌بێت ساڵانه‌ ڕاپۆرتێک که‌ پێی ده‌گوترێت ڕاپۆرتی تاوتووکردنی چۆنایه‌تی له‌ مه‌ڕ سه‌رکه‌وتوویی کاره‌کانی پلانی قوتابخانه‌ و پلانی کاری ناوچه‌یی بنووسن.

ئامار _ زمانی دایک به‌ ژماره‌

له‌ هه‌شت یه‌ک منداڵ یا مێردمنداڵ له‌ باخچه‌ی ساوایان ،قوتابخانه‌ی بنچینه‌یی و ئاماده‌ییدا به‌ زمانێک بێجگه‌ له‌ زمانی سویدی ده‌په‌یڤێ.

ئه‌مه‌ زیاد له‌ 200000 دووسه‌دهه‌زار مێردمنداڵی سویدی که‌ دوو زمانزانن ده‌گرێته‌وه‌، له‌وانه‌یان که‌ قوتابین ته‌نیا نزیکه‌ی نیوه‌یان به‌شداری خوێندنی زمانی دایک ده‌که‌ن و له‌ حه‌وت منداڵی باخچه‌ی ساوایان ته‌نیا یه‌ک منداڵ پشتگیریکردن زمانی دایک ی هه‌یه‌.

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئامار .

هاوکاری نێوان باخچه‌ی ساوایان، قوتابخانه‌ و ماڵه‌وه‌.

هاوکاری باشترین ڕێگایه‌ و ڕه‌نگه‌ تاکه‌ ڕێگه‌ش بێت.

مامۆستا ، منداڵ و باوک و دایک ده‌بێ ڕێگای مشتومڕێکی کراوه‌ بۆ هاوکاری و پلان دانان بگرنه‌ به‌ر. هه‌موو منداڵێ مافی خۆیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ ئامانجه‌کانی یارمه‌تی بدرێ. ئه‌زموونه‌کان ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن، کاتێ گه‌وره‌کان هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن، توانای منداڵ بۆ پێشکه‌وتن له‌ خوێندن و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی زیاد ده‌کات. ئه‌و باوک ودایکانه‌ی زمانی سویدی به‌ باشی نازانن، چاکتر وایه‌ له‌ کاتی کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێداگۆگی منداڵه‌که‌یاندا، وه‌رگێڕیان هه‌بێت. وه‌رگێڕ ده‌بێت له‌ کاره‌که‌یدا بێ لایه‌ن بێت

چاکتر وایه‌ منداڵ وه‌ک وه‌رگێڕ به‌ کار نه‌هێنرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیان زیاد له‌ پێویست ده‌بێت.

زیاتر بخوێنه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌پێدان .


دوایین نوێکردنه‌وه‌ ( چوارشه‌ممه‌‌, 04 نۆڤه‌مبه‌ر 2009 10:31 )  
Media
ڤیدیۆ و موزیک


bildtema-ikon
وێنه‌فه‌رهه‌نگ



Online Keyboard

ماتماتیك

فیلمی کارتۆن